پارێزگاری سلێمانی داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی كرد و داوای لێ كردن به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی گوتی "داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی ناو شاری سلێمانی دەکەین، لە ئەمشەودا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکان بەکارنەهێنن".
ئه‌م داوایه‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه تا هاووڵاتییان ئاستەنگ بۆ خۆیان و بۆ تیمە فریاگوزارییەکان دروست نەكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له شاری سلێمانی بارانێكی زۆر باریوه و به‌هۆیه‌وه له هه‌ندێ شوێن لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو دروستبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.