Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 08:37

ئەنجوومەنی ئاسایش ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵکوتانی گرووپێکی یەکێتیی بۆ سەر باخێک دەدات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەڵکوتانی گرووپێکی ناو یەکێتیی بۆ سەر باخێک دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم پەلامارە ڕێز نەگرتنە لە سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە ڕوونکردنەوەیەک ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 08ـی 03ـی 2023 هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک لە گوندی کێلەسپی و چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە.

ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم پەلامارە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و لایەنە فەرمییەکانەوە نەبووە و زیاتر بڕیارێکی حیزبی و تاکەکەسی بووە و ئەم جووڵەیە ڕێز نەگرتنە لە سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.