Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

لە هەڵمەتێکی پشکنیندا؛ لە کۆی 20 دەرمانخانە تەنها شەش پاکەت دەرمانی نایاسایی دۆزرایەوە 

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی پشکنیندا؛ لە کۆی 20 دەرمانخانە تەنها شەش پاکەت دەرمانی نایاسایی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بەردەوامی چاکسازییەکانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەڵمەتی سەرتاسەری بۆ پاکردنەوەی شار و شارۆچکەکان لەدەرمانی قاچاغ و نایاسایی وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی فراوانی دەسپێکردووە.

ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لە کۆی پشکنینی 20 دەرمانخانە تەنها شەش پاکەتی دەرمانی نایاسایی دۆزرایەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە “ڕێژەی دەرمانی ساختە زۆر کەم بووە، هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە سڵ لە هیچ کەسێک ناکرێتەوە دەرمانی بێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بدۆزرێتەوە لە هەر شوێنێک بێت توندترین سزا دەدرێت”.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.