Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 01:53

تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن له‌ سلێمانی زیادی كردووە

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی مانگی هۆشیاری لەشێرپەنجەی كۆڵۆن و بەپێی ئامارێكی تایبەتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی (12) ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە بوون لەپارێزگای سلێمانی زیادی كردووە و ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە ڕوو لەهەڵكشانە.

بەپێی ئامارەكە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەساڵی (2011) لەپارێزگای سلێمانی تەنیا (75) كەس بووە لەكاتێكدا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیادی كردووە بۆ زیاتر لەدوو هێندە و ساڵی ڕابردوو (157) تووشبووی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.

ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.