Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:49

خوێندنی باڵا: دواى نەورۆز پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%


بڕیارە لە دواى پشووى نەورۆزى ئەمساڵ، پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دواى پشووى نەورۆز، پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا (دیبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەست پێ دەکات، لەو پێناوەى بتوانین لە قۆناغێکی دیکەدا پۆلێک لە خوازیارانمان توانا و بڕوانامە زانستییەکانیان بۆ خزمەتکردنى زیاترى کەرتى خوێندنى باڵا بەرز بکەنەوە.

ئەم لێدوانەى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانى بەشدارىکردنى لە مەراسیمى خولى دوانزەمى دەرچووانى زانکۆى زاخۆ هات، کە ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى 8ى ئادارى 2023، بەڕێوەچوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.