Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 09:16

هۆشداری لە مەترسییەكانی دەستبەسەرداگرتنی مزگەوتێكی سوننەكان دەدرێت

کوردستان TV
100%

دوای ڕاگەیاندنی مەزارگەی سەربازی بەرپرس لە مەزارگەی هەردوو ئیمامی عەلی هادی و حەسەن عەسكەری، لە سامەڕا لە باكووری بەغدا، لە نیازی گۆڕینی ناوی "مزگەوتی گەورەی سامەڕا"، یەكێك لە كۆنترین مزگەوتەكانی شارەكە، بۆ "صاحب اڵامر" ناڕەزایی گەورە لەنێو سوننەكاندا دروست بوو.
لەوبارەیەوە وەقفی سوننە لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هەنگاوەكە دەكات و دەڵێت: ئەم ڕێكارە هەڵەیەكی ئایینی و جەماوەری و كۆمەڵایەتییە كە دەبێت مەترسییەكانی چاكبكرێتەوە،چونكە ئەمە هەنگاوێكە بۆ ئیستفزازی پێكهاتەی سوننە.
هەروەها ئەنجومەنی فیقهی عێراقی دەڵێت: هەڵسوكەوتی نابەرپرسانەی هەندێك لایەن بە دەستبەسەرداگرتنی مزگەوتی گەورەی سامەرا كردەوەیەكی پێچەوانەیە  لە بڕگەكانی شەریعەتی ئیسلامی و دوورە لە حیكمەت و ڕەحمەتی. لەهەمانكاتیشدا دەبێتە هۆی  وروژاندنی هەستی ئایینی خەڵكی ئاسایی و نوخبە.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری دەدات لە وروژاندنی ململانێی تائیفی و جەختیشی لەوە كردەوە كە دەستبەسەرداگرتنی ئەم مزگەوتە جۆرێكە لە تاوان .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.