سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ناوچەكە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی داڕمانی خانوویەك لە گوندێكی سەر بە پارێزگای كەركوك، بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی كە چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر باریوە، ئافرەتێك و دوو منداڵەكەی گیانیان لەدەستداوە .
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی باجوان لە باكووری ڕۆژئاوای كەركوك سەقفی خانوویەك بەسەر ئافرەتێك و دوو منداڵەكەی كە كچێكی تەمەن 4 ساڵان و كوڕێكی تەمەن دوو ساڵان بوون ،داڕماوەو بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی شەوی رابردوو دایكێك و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.