Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ھاووڵاتیان لەپێكھاتە جیاوازەكان بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان دەچنە فەرمانگەكان و ئەم رۆژە بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی بەڕێدەكەن.
رۆژی 10ی ئاداری هەموو ساڵێك رۆژی جلوبەرگی نەتەوەییە لە هەرێمی كوردستان و پێكهاتە جیاوازەكان جلوبەرگی تایبەت بە نەتەوەی خۆیان دەپۆشن و بەگوڵ و شیرینی پیرۆزبایی لە یەكتر دەكەن. 
جلوبەرگ یەكێكە ‌لە هێما سەرەكییەكانی ناسنامەی نەتەوەیی و گەلان و نەتەوەكان لێك جیا دەكاتەوە.  لە هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی ئادار وەك رۆژی جلی نەتەوەیی دیاری كراوە ‌و هاووڵاتییان لەو رۆژەدا جلوبەرگی رەنگاورەنگی نەتەوەیی خۆیان دەپۆشن. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلی نەتەوەیی دەكەوێتە رۆژی هەینی، ئەمڕۆ پێنج شەممە رۆژی جلی نەتەوەیی بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی بەرز ڕادەگیرێت.

جلوبەرگی کوردی مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەپێی ناوچەکانیش شێوازی دیزایین و دوورینەکەی دەگۆڕێت، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمیش گۆڕانکاری لە مۆدێلەکانی جلوبەرگی رەسەنی کوردەوایدا کراوە، بەڵام هێشتا رەسەنایەتی و مۆرکی خۆی ون نەکردووە و بە یەکێک لە جلوبەرگە نەتەوەییە جوانەکانیش دادەنرێت بەهۆی ئەو رەنگاوڕەنگی و شێوازە تایبەتەی کە هەیەتی بەتایبەت جلوبەرگی کوردی خانمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.