Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:09

لە خولی پاڵەوانەکان بایەرن میونشن و ئەی سی میلان سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (UEFA Champions League)دا، یانەکانی بایەرن میونخ و ئەی سی میلان خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

نیوەی یەکەمی یارییەکە، وێڕای رەخسانی چەندین هەڵ بۆ هەردوو لا، بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، بایەرن میونشن دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 61 و 89ی یارییەکەدا لە رێگەی یاریزانان ئەریک ماکسیم چوپۆ مۆتینگ و سەرج گابری تۆمار کرد، بەمەش یانە ئەڵمانییەکە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا بۆ 11هەمین جار توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

- ئەی سی میلان بە یەکسان بوونی لەگەڵ تۆتنهام، توانی قۆناغی 16 ببڕێت و سەربکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی

لە یارییەکەی دیکەدا، ئەی سی میلان ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەبێ گۆڵ یەکسان بوو.

یانە ئیتاڵییەکە کە لەیاری چووندا لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی. کریستیان رۆمیرۆی یاریزانی تۆتنهام لە خولەکی 78کارتی سووری وەرگرت، بەمەش تۆتنهام بە 10 یاریزان یاری کرد.

لەلایەکی دیکەوە یارییەکە 10 خولەک درەنگتر دەستی پێ کرد بەهۆی ئەو پاسانەی یاریزانانی دوو تیپەکەیان هەڵگرتبوو نەیانتوانی لەکاتی خۆیدا بگەنە یاریگا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.