Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:06

بزانە كەشوهەوای سبەی هەینی گونجاوە بۆ سەیران

کوردستان TV
100%

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە و پێشبینی دەكرێت ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور بێ و  ئەگەری كەمێك نمە باران بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵات هەبێ.
ئەمڕۆ پێنج شەممە  9 – 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان هەور دەبێت  ، لەگەل ئەگەری  دابارینی نمە باران  لە زۆربەی ناوچە شاخاویەكاندا وە بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاووییە سنووریەكانی باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم , وە هەروەها  پێشبینی نمە بارانی كەم بۆ شارەكانی  هەولێر و دهۆك دەكرێت, سەبارەت بە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری كاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسكە بەردەوامی دەبێ تاكو كاتەكانی ئێوارە, كە پێشبینی دەكرێ رێژەیەكی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت .  لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی  كە هەندێ لەناوچەكانی هەرێم گرتبۆوە لاواز دەبێت كەش لە زۆربەی ناوچەكان جیگیر دەبێتەەوە. 
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  لە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە نزیكەی بە (1-3 ) پلە .
خێرای با /  مامناوەند  دەبێت ( 15  -  25) كم/ك. 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6-8 ) كم  دەبێت لەناوچەكانی دابارین ل نێوان (4-6) كم دەبێ 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی    10 – 03 - 2023  
كەش/ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاووییە سنووریەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵات . 
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە (1-3) پلە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  25) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (8– 10) كم  دەبێت  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  19پلەی سیلیزی
كەركوك   : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   20 پلەی سیلیزی
سۆران    :  18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  22 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  9-  3 -  2023
هەروەها رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.