Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 20:56

چوار ئافره‌ت به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌ ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ چوار تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد كە له‌ناو بازاڕی‌ چه‌مچه‌ماڵ دزییان كردبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌9ی3ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ناو بازاڕی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو جانتاكه‌یدا بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ لێدزراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكردو، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئاڵتون‌و پاره‌و به‌ڵگه‌نامه‌ دزراوه‌كاندا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"تۆمه‌تباران (ر، ح - پ، ت، أ - ق، ح، م - ش، ج، م) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.