ڕۆژی پێنج شەممە 9ی ئادار 2023 كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت كونسوڵی نوێی توركیا لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
وەزیری كارەبا لەو دیدارەدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی كارەساتی بومەلەرزەكە راگەیاندوو جەختی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان كۆمپانیا توركییەكان و پرۆژەو كارەكانی وەزارەتی كارەبا كردەوە، ئاماژەی بەوەش دا وەزارەتی كارەبا پاڵپشتی تەواویی كۆمپانیا بیانییەكان بەتایبەتی توركییەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا.
تەوەرێكی دیدارەكە تایبەت بوو بەو پرۆژەو پلانانەی وەزارەت كە لەماوەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت لەم رووەوە كونسوڵی توركیا خوازیاری بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی بوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەت و دامودەزگاكانی هەرێم ، بەتایبەتی كە دەرفەتێكی باش رەخساوە بۆ كاری وەبەرهێنان، ئامادەیی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان و بەشداریكردن لە پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
كونسوڵی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەرزكردنەوەی وەبەرهێنانەكانیان لە كەرتی كارەبا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.