بەپێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2022 له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، 15 هەزار و 897 په‌ڕاو تۆمار كراون و 10 هه‌زار و 305 كه‌سیش سوودیان لە هێڵی گه‌رمی 119وەرگرتووە.
په‌ڕاوی تۆماركراو لە تەواوی هەرێمی كوردستان
له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، 15 هەزار و 897 په‌ڕاو تۆمار كراون و به‌مشێوه‌یه‌ش بەسەر پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بوون:
لە هه‌ولێر پەڕاوی تۆماركراو بریتی بووە لە چوار هه‌زار و 67 په‌ڕاو، لە دهۆك چوار هه‌زار و 348 و لە سلێمانی پێنج هه‌زار و 411 په‌ڕاو تۆمار كراون. لە ئیدارە سەربەخۆی گه‌رمیان هه‌زار و 82 په‌ڕاو، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین 624 و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش 365 په‌ڕاو تۆمار كراون.
دە هەزار کەس پەیوەندییان بە گەرمەهێڵی 119ەوە کردووە
هێڵی گه‌رمی 119كه هێڵێکی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزار و هۆشیاریی ناو کەمپەکان و لەو ڕێگەیەوە هاووڵاتییان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن و سوود لەو خزمەتگوزارییەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان وەربگرن. له ساڵی 2022ـدا، 10 هه‌زار و 305 كه‌س په‌یوه‌ندییان به‌م هێڵه‌وه كردووه و سوودیان لێ وه‌رگرتووه كە سێ هه‌زار و 629كه‌یسیان لە هەولێر و دوو هه‌زار و 601 كه‌یسیان لە سلێمانی چوار هه‌زار و 75 كه‌یسیان لە دهۆك بوون.
له شار و شارۆچكه‌كانی هەرێمی كوردستان سەنتەرى ڕاوێژکارى هەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، له شار و شارۆچكه‌كانی هەرێمی کوردستان سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری هه‌یه،كه هاووڵاتییان ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان سوودیان لێ وه‌ربگرن.
ئاماری ئه‌و سه‌نته‌رانه ساڵی ڕابردوو 2 هه‌زار و 555 كه‌یسی بووە کە 480 كه‌یسیان لە هەولێر، 702 کەسیان لە دهۆک، 124 كه‌یسیان لە سلێمانی، 361 كه‌یس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، 667 کەیسیان لە ڕاپەڕین و221 كه‌یسیان لە سۆران بووە.
لە توندوتیژییەوە بۆ چارەسەر و ئاشتبوونەوە
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان لیژنه‌ی ئاشته‌وایی هه‌یه، كه تایبه‌ته به‌و كه‌یسانه‌ی كێشه‌كانیان لە ساڵی 2022 چاره‌سه‌ر كراون و ئاشت بوونه‌ته‌وه، کە 201كه‌یسیان لە هه‌ولێر، 272 لە دهۆك، 223 لە سلێمانی، 62 كه‌یس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، 48 کەیس لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین و 20 كه‌یس لە سۆران بوون، كە كۆی گشتی 826 كەیس بووە.
تیمی گەڕۆک هاوکارییەکان دەگەیەنێت
تیمی جوڵاو كە بە شێوەیەكی گەڕۆك كاری كردووە، لەناو كەمپەكاندا هاوكاری و پاڵپشتی گەیاندووەتە هەر ئافرەت و خێزانێك کە پێویستی بووبێت، لەو چوارچێوەیەدا كۆی گشتیی ئاماری تیمی گەڕۆک له ساڵی 2022 سێ هه‌زار و 224 كه‌یس بووه، كه 492 كه‌یسیان لە هەولێر، دوو هه‌زار و 178یان لە دهۆک و 356 كه‌یسیان لە سلێمانی، 198 كه‌یس یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان بوون.
زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتبار دەستگیر کراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، دوای بەدواداچوونی ورد و پێویست، لە ڕێگای دامودەزگە یاساییەكانەوە، كەیسی ئەو كەسانە دەخاتە ڕوو كە مامەڵەی نادروست و نامرۆییی و نایاساییان گرتووەتە بەر. لە ساڵی ڕابردوودا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار هه‌زار و 437 فه‌رمان بووه و له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 561 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون.
لە هه‌ولێر، 572 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە کە 456 تۆمه‌تباریان دەستگیر کراون. لە دهۆك، هه‌زار و 699 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە کە 61 کەس دەستگیر کراون. لە سلێمانیش هه‌زار و 81فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە کە هه‌زار و 23 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون.
هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان 666 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە کە634 تۆمەتباریان دەستگیر کراون، لە ڕاپه‌ڕین 379فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە کە 350 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر کراون و لە سۆرانیش 40 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هەبووە کە 37 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كراون.
هەموو تەمەن و ڕەگەزەکان سوودمەند بوونە
ئاماری گشتی بۆ ڕه‌گه‌زی قوربانیان لە بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان بۆ ساڵی 2022، لە هەرێمی كوردستان، بریتی بووه له 16 هه‌زار و 623 كەیس و به‌م شێوه‌یه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بووە: هه‌ولێر، شه‌ش هه‌زار و 40 قوربانی، دهۆك چوار هه‌زار و 541 قوربانی و سلێمانی سێ هه‌زار و 916 قوربانی؛ هەروەها لە ئیدارە سەربەخۆكانیشدا بەم شێوەیە بووە: گه‌رمیان، هه‌زار و 96 قوربانی، ڕاپه‌ڕین، 650 قوربانی، سۆران، 380 قوربانی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند بوون لە كار و خزمەتەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان لە هەرێمی كوردستان، له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له ساڵی 2022، ژماره‌یان 42 هه‌زار و 55 كه‌س بووە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانیان بەهەند وەرگرتووە، بەڵام لەكابینەی نۆیەمی حكومەتدا ئەم پرسە زیاتر بایەخی پێ دراوە و كاری تایبەت و وردی لەسەر كراوە؛ هەر بۆیە چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، تەنیا لە ساڵی 2022، حه‌وت هه‌زار و 261 كار و چالاكی بۆ پێشخستنی ئازادی و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.