دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هاووڵاتییەك كە پیشەی كورەوان بوو بەناوی (نەوزاد ئەحمەد محەمەد) دانیشتووی گەڕەكی ئازادی قەزای كەلار بەفیشەك كوژرا.
دەست بەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كەلاری ڕاسپارد بۆ بەدوادا چوون و دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە.
دواتر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كەلار لیژنەیەكی پێكهێنا لەبەشی پۆلیسی كەلارو بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و چەند ئەفسەرێكی شارەزا .
دوای كەمتر 24 كاتژمێر دوای تاوانەكە توانیان تۆمەتباران دەستگیر بكەن كە لەدوو تۆمەتبار پێكهاتوون و لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا دانیشتووی قەزای كەلارن بەناوەكانی ( ا -ع - ه ) لەدایكبووی 2003 و تۆمەتباری دووەم ( ع - پ - ع ) لەدایكبووی 2005
لەئێستاشدا دانیان بەتاوانەكەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) بەندكراون .
بكوژانی پیشەوەرەكەی ناوچەی پیشەسازی دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.