ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یۆرگن كلیزمان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور گه‌یشته سیئۆلی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته.
دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پاولۆ بینتۆ له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور دوای یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر، یه‌كێتی تۆپی پێی كۆریای باشوور یۆرگن كلیزمانی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی بینتۆ ده‌ست نیشانكرد.
گرێبه‌ستی كلیزمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی كۆریای باشوور تا كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و شه‌شی ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دایه كه به‌سێ قۆلی میوانداری ده‌كه‌ن، هه‌لبژارده‌ی كۆریای باشوور یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره، له‌رۆژی بیست‌و چواری ئاداری داهاتوو ده‌بێا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا.
لای خۆیه‌وه یۆرگن كلیزمان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت سوپاس و ستایشی ئاماده‌بوونی ئێوه بكه‌م كه به‌م كاته زوو هاتونه‌ته پێشوازی من، ئه‌م به‌خێرهاتنه خۆشحاڵم ده‌كات، بۆمن جێی شانازیه كه چانسی ئه‌وه‌م پێ به‌خشرا ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی كۆریای باشوور بگرمه ده‌ست، ئومێد ده‌خوازم بتوانین به‌یه‌كه‌وه كاری باش بكه‌ین له‌پێناو پێكهێنانی هه‌لبژارده‌یه‌كی تۆكمه و به‌هێز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.