لە قەزای مەخمور هاوشان لەگەڵ شارو شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان،مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی سەنتەری قەزاكە، رۆژی جلو بەرگی نەتەوەییان بەپۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان ،بەرز پیرۆز راگرت.
لەوبارەیەوە مامۆستایان و قوتابیان دەڵێن : دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە بەسەر ناوچەكەماندا هات، بۆ ئێمە یادەكە وەك جەژنێكی مێژوویی و نەتەوایەتی وایە.
رۆژی 10ی ئاداری هەموو ساڵێك رۆژی جلوبەرگی نەتەوەییە لە هەرێمی كوردستان و پێكهاتە جیاوازەكان جلوبەرگی تایبەت بە نەتەوەی خۆیان دەپۆشن و بەگوڵ و شیرینی پیرۆزبایی لە یەكتر دەكەن. بەڵام بەهۆی ئەوەی سبەی هەینییە و پشووە، ئەمڕۆ وەك ڕۆژی جلی نەتەوەیی دیاری كراوە.
هەواڵ و فۆتۆ - كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.