ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا كە ئەو خزمەتگوزارییە داراییە ئەلیكترۆنییانەی لە ناوخۆی عێراقدا پێشكەش دەكرێن، دەبێت بە دیناری عێراقی بێت .
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیدا هاتووە، بڕیاردرا كە ئەو خزمەتگوزارییە داراییە ئەلیكترۆنییانەی لە ناوخۆی عێراق لە ڕێگەی ئامێری ATM و ئامێری خاڵی فرۆشتن و دەروازەی پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكەش دەكرێن، دەبێت بە دیناری عێراقی بێت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران هات لە ژێر ڕۆشنایی سیاسەتی بانكی ناوەندی عێراق بۆ هاندانی پشتبەستن بە دراوی نیشتمانی لە مامەڵە داراییەكانی ناوخۆی عێراق كە لەلایەن سیستەمی بانكی و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دابینكراوە.
بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی لەبارەی مامەڵەكردن بە دیناری عێراقی دەركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.