كەمێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئیمارات.
شایانی باسە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023/3/9 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات، بەرەو ئەبوزەبی بەڕێكەوت.
لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمارات، بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش، دۆخی عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا، تاوتوێ دەكەن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئیمارات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.