شێوازی پێدانی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، خزمەتگوزاریی پارەدانی دیجیتاڵی و هەژماری من، هەنگاوێکی نوێی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت.
دەستپێشخەری هەژماری من کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندرا، کۆمەڵێک سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، سوودەکانی ئەمانەن:
بۆ هاووڵاتییان:
ئاسانکاری و سەلامەتی هەژمارەکان، پێدانی مووچە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بەبێ نۆرەگرتن، کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت.
بۆ بەرهەمە داراییەکان:
دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا، کڕینی کاڵا یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لەڕێی قەرزی ئاسانەوە، باشتربوونی ڕۆشنبیری دارایی.
بۆ پارەدانی دیجیتاڵی:
پارەدان بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلایینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی، توانای حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان لەڕێی کارتی مۆبایل/ ئینتەرنێت، وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەیت.
بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان:
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکیدا، زیادبوونی خەرجیی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی، رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش، زیادکردنی کارایی حکومەت و شەفافییەت، سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
ئەم هەنگاوانەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە زۆرینەی کاروبارەکانی حکوومەت بکرێنە ئەلیکترۆنی و ڕۆتینی دامودەزگاکان کەمبکرێنەوە، ئەمەش لەپێناو کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.