Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:38

بزانه‌ ریزبه‌ندی 10 به‌هێزترین پاره‌ له‌ جیهاندا چۆنه‌؟

کوردستان TV
100%

گۆڤاری (فۆربس)ی ئه‌مه‌ریكی ڕیزبه‌ندی به‌هێزترین 10 پاره‌ی وڵاتانی له‌ جیهاندا بڵاو كرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ش دیناری كوێتی له‌ یه‌كه‌م به‌ به‌هاترین پاره‌ی جیهاندایه‌ و دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش له‌ ریزبه‌ندی ده‌یه‌م.

به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه‌ ئێستا له‌ هه‌موو جیهاندا به‌گوێره‌ی دانپێدانان و یاسا 180 جۆر پاره‌ هه‌یه‌ و لاوازی و به‌هێزی به‌هاكه‌شی به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ی تر بۆ نموونه‌ (دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) ده‌پێورێ و هه‌ژمار ده‌كرێ.

گۆڤاره‌كه‌ ڕیزبه‌ندی 10 به‌هێزترین پاره‌ی جیهانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:

1- دیناری كوێتی: دیناری كوێتی به‌ به‌هێزترین پاره‌ی جیهان داده‌نرێ و ئێستا به‌های هه‌ر دینارێك به‌رامبه‌ره‌ به‌ 3.26 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

2- دیناری به‌حرێنی: دووه‌م به‌هێزترین پاره‌ له‌ جیهاندا دیناری وڵاتی به‌حرێنه‌ كه‌ هه‌ر دینارێك به‌رامبه‌ره‌ به‌ 2.65 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

3- ریالی عومانی: هه‌ر ریالێكی عومانی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 2.60 دۆلار، به‌مه‌ش سێیه‌م به‌هێزترین پاره‌ی جیهان له‌ وڵاتی عومانه‌.

4- دیناری ئوردنی: هه‌ر دینارێكی ئوردنی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1.41 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

5- پاوه‌نی به‌ریتانی: پاره‌ی به‌ریتانیا پێنجشه‌م به‌هێزترین پاره‌ی جیهانه‌ و ئێستا هه‌ر پاوه‌نێك به‌رامبه‌ر به‌ 1.20 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

6- دۆلاری دوورگه‌ی كایمان: دۆلاری دوورگه‌ی كایمان كه‌ دوورگه‌یه‌كه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، شه‌شه‌م به‌هێزترین پاره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ر یه‌ك دۆلارێكی ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1.20 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

پاوه‌نی دوورگه‌ی گیبرالته‌ر (جه‌به‌ل تاریق): دوورگه‌ی گیبرالته‌ر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی باشووری ئیسپانیا، خاوه‌ن حه‌وته‌م به‌هێزترین پاره‌ی جیهانن كه‌ هه‌ر پاوه‌نێكیان به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1.20 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

8- فڕه‌نكی سویسڕی: له‌ وڵاتی سویسڕا هه‌شته‌م به‌هێزترین پاره‌ی جیهان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر فڕه‌نكێكیان به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1.07 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

9- یۆڕۆ: پاره‌ی ئه‌وروپا كه‌ یۆڕۆیه‌، نۆیه‌م به‌هێزترین پاره‌ی جیهانه‌ و هه‌ر یه‌ك یۆڕۆ به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1.07 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

10- دۆلاری ئه‌مه‌ریكی: زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیانوایه‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌هاترین پاره‌ی جیهانه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وا نییه‌ و دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ رێزبه‌ندی 10 له‌ باشترین پاره‌كانی جیهانه‌، هه‌ر دۆلارێكیش به‌رامبه‌ره‌ به‌ به‌هاكه‌ی خۆی، به‌ڵام گرینگی دۆلار له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ ده‌ستاوده‌ستكردن و مامه‌ڵه‌كردندا له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهاندایه‌ و به‌های نه‌وت و زێڕ و زیویش هه‌ر به‌م پاره‌یه‌ ده‌پێورێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.