Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:02

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیماڕات كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ وڵاتی ئیماڕات، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری ئه‌بوزه‌بی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا سه‌باره‌ت به‌ دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیماڕات ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵبووم به‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ پێنجشەمم له‌گه‌ڵ برای ئازیزم شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی".

ڕاشیگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستانمان له‌گه‌ڵ ئیمارات و چۆنیه‌تیی فراوانکردنیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چه‌ندین پرسی جیێ بایه‌خی هاوبه‌ش، بیروڕامان گۆڕییه‌وه"‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی محەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماڕات سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و بڕیاریشه‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتی ئیماڕات ئه‌نجام بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.