Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:43

مێردمنداڵێك زڕدایك و زڕخوشكه‌كه‌ی ده‌كوژێت

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووداوێكی كوشتن له‌ شاری به‌غدا ڕوویداوه‌ و مێردمنداڵێك ته‌قه‌ی له‌ زڕدایك و زڕخوشكه‌كی كردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیانی كوشتووه‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌ربازگه‌ی ڕه‌شید له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت ڕوویداوه‌، مێردمنداڵێكی له‌دایكبووی ساڵی 2005 ته‌قه‌ی له‌ ئافره‌تێك و منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ كردووه‌ و هه‌ردووكیانی كوشتووه‌.

ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و دوای دروستبوونی ده‌نگه‌ده‌نگ له‌نێو ماڵه‌كه‌یان، مێردمنداڵه‌كه‌ ته‌قه‌ی له‌ زڕدایكه‌كه‌ی زڕخوشكه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا ساڵێك بووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا، تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.