Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:02

به‌هۆی لێدانی ده‌رزییه‌وه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ به‌هۆی ده‌رزی لێدانه‌وه‌ له‌لایه‌ن نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی، گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕووداوه‌كه‌ دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ به‌رده‌ڕه‌ش ڕوویداوه‌، كاتێك هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (محه‌مه‌د ئه‌مین) ته‌مه‌ن 65 ساڵ تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌برێته‌ لای نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی.

دوای ئه‌نجامدانێكی پشكنینێكی سه‌ره‌تایی، یاریده‌ری پزیشكه‌كه‌ هه‌ر له‌ نۆرینگه‌كه‌ی ده‌رزییه‌كی لێ ده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌، عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ (كوردستان تیڤی) جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ یاریده‌ره‌ پزیشكه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، هه‌روه‌ها ته‌رمی پیاوه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی له‌ پارێزگای دهۆك كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی پزیشكی دادی دهۆك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی مردنی پیاوه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت.

به‌رده‌ڕه‌ش / سه‌نگه‌ر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.