به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت و هه‌روه‌ها ته‌مێكی مامناوه‌ندیش دروست ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌وی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت لە درەنگانى ئه‌مشەو و تا بەیانى زوو تەمێکى مامناوەند لە پارێزگاكانی سلێمانى و هەڵەبجە و هه‌روه‌ها شاری پێنجوێن و هەندێک ناوچەى گەرمیان دروست ببێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینیش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەى ئاسمانى هەرێم پەڵەهەوری جیاجیای دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:-
سلێمانى: 14.2 ملم
دهۆک: دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ: 3.9 ملم
بامەرنێ: 0.4 ملم
بازیان: 9.8 ملم
دەربەندیخان: 3.6 ملم
حاجى ئۆمەران: 13.8 ملم
هەڵشۆ: 5.2 ملم
کەلار: 0.4 ملم
کانى ماسى: 1.4 ملم
مەیدان: 1.2 ملم
سۆران: 0.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.