به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوو بۆ ئۆكڕاینا له جه‌نگی به‌رامبه‌ر ڕووسیادا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ولیه‌م پێرنز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی وتارێكدا بۆ لیژنه‌یه‌كی كۆنگرێس گوتی: پێشبینی ده‌كه‌ین سوپای رووسیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبێنێ و به‌شێكی خاكی ئۆكڕاینا به‌ده‌ستبێنێ، بۆیه ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوو بۆ ئۆكڕاینا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
گوتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه ڕه‌نگه چوار یان پێنج یاخود شه‌ش مانگی داهاتوودا ئه‌مه ڕوو بدات و گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ بۆ سوپای ئۆكڕاینا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی هه‌یانه، سوپای ڕووسیا له ڕووی ته‌كنیكی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه گرینگییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت و ماوه كورت ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.