به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كه‌ن رۆژی 23ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بێت.
محه‌مه‌د شه‌وكه‌ت عۆده به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گوتی: سەبارەت بەو وڵاتانەی کە لە ڕۆژی سێشەم 21ی ئادار چاودێری مانگ دەکەن، بینینی مانگ لەم ڕۆژەدا مەحاڵە، چونکە مانگ پێش خۆرئاوا دەبێت، هه‌روه‌ها به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كه دوای خۆرئاوابوون ڕوودەدات، بۆیه له‌م وڵاتانە مانگی شەعبان 30 ڕۆژ ده‌بێت، كه‌واته رۆژی پێنجشەم 23ی ئادار دەبێتە سەرەتای مانگی ڕەمەزان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌و وڵاتانەشی کە لە ڕۆژی چوارشەم 22ی ئادار چاودێری مانگ دەکەن، ئەگەری بینینی مانگ لەم ڕۆژەدا هەیە، به‌ڵام به‌هۆی بەکارهێنانی ئامێری تەلیسکۆپ لە ڕۆژهەڵاتی جیهانەوە.
سه‌باره‌ت به بینینی مانگ به چاوی ئاسایی، محه‌مه‌د شه‌وكه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌خته له ناوچه‌كانی ناوەڕاستی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و باشووری ئەفریقیا مانگ ببینرێ، به‌ڵام له ڕۆژئاوای ئاسیا و به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئەفریقیا و ڕۆژئاوای ئەوروپا و ئەمریکا ڕه‌نگه مانگ به چاوی ئاساییش ببینرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.