به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری هامبۆڕگی ئه‌ڵمانیا ته‌قه له كلێسایه‌كی كراوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ڕووداوه‌كه‌دا 17 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئه‌ڵمانیا پێی ڕاگه‌یاندین: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كێكی شاری هامبۆڕگ ته‌قه به‌نێو ئاپۆڕا و گردبوونه‌وه‌یه‌كی نێو كلێسایهكدا كراوه و و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش به‌هۆی ته‌قه‌كان 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 تریش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی هامبۆڕگ هه‌ر له دوای ڕووداوه‌كه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قه‌كانی نێو كلێسایهكه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دیار و ڕوون نییه و ناشزانرێ ڕووداوه‌كه تیرۆریستی بووه یاخود ڕووداوێكی تاوان.
خالید عه‌لی / ئه‌ڵمانیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.