به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێ ناوچه كه‌مێك باران ده‌بارێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش بەرز دەبنه‌وه بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م بە نزیکەی (1-2) پلە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاراسته‌ی با به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی بە نزیکەی (1-2) پلە .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاراسته‌ی با له شاره‌كان به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.