Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:43

ئه‌مه‌ریكا شوێنه‌وارێكی مێژوویی 2700 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ عێراق

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی هه‌واڵگریی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، شوێنه‌وارێكی دزراوی مێژووییان كه‌ په‌یكه‌رێكی بچووكی مێژووییه‌‌، گه‌ڕاندۆته‌وه‌ عێراق كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

نووسینگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ناو و وێنه‌ی په‌یكه‌ره‌ مێژووییه‌‌ گه‌ڕێندراوكه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ په‌یكه‌رێكی بچووكی ئه‌بوولهۆله‌، ئه‌م په‌یكه‌ره‌‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو له‌ مۆزه‌خانه‌ی كارلۆس له‌ زانكۆی ئیمۆری له‌ شاری ئه‌تلانتای ئه‌مه‌ریكا پارێزراو بوو.

نووسینگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ په‌یكه‌ره‌ مێژووییه‌كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی عێراقدا له‌ ساڵی 2003 له‌ شاری به‌غدا دزرابوو و گه‌یه‌نرابووه‌ ئه‌مه‌ریكا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مۆزه‌خانه‌ی كارلۆس له‌ ساڵی 2006 به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ ئه‌م پارچه‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌ی كڕی بووه‌وه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا پاراستبووی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.