Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:41

نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی به‌رده‌وامی بوونی مه‌ترسییه‌كان له‌ سیاسه‌تی دراوی نه‌ختینه‌یی و كه‌می خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كان به‌ ڕێژه‌ی 0.56% نرخه‌كی  دابه‌زی و ئێستا نرخه‌كه‌ی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 81.13 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و رێژه‌ی 0.78% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ نه‌وته‌ به‌ 75.13 دۆلاره‌.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.