Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:19

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له‌ توركیا ڕوویداوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 4.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ پارێزگای قه‌یسه‌ری له‌ ناوه‌ڕاستی وڵاتی توركیا ڕوویداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا (ئافاد) ڕایگه‌یاند كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ شارۆچكه‌ی حجیله‌ر بووه‌ له‌ سنووری پارێزگای قه‌یسه‌ری، هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 7 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وی دروستبووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و مادییان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ تۆمار نه‌كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.