به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مرۆ هه‌ینی ڕێژه‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له شارۆچكه‌ی چوارتا له رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی زۆرترین ڕێژه‌ی باران باریوه.
كه‌شناسی له خشته‌یه‌كدا بڕی بارانبارینی له كاتژمێر 9ی به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌م تا كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خستۆته ڕوو.
له خشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر هیچ بارانێك نه‌باریوه و ڕێژه‌كه سفڕه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له سنووری شاری هه‌ولێر زۆرترین باران له حاجی ئۆمه‌ران بووه كه 14.6 ملم بووه.
له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی بڕی بارانبارین بریتی بووه له 14.2 ملم، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی دهۆك و كه‌ركووك رێژه‌كه سفڕ بووه، به‌ڵام له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 3.2 ملم باران هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی خشتهكه له 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له شارۆچكه‌ی چوارتا بووه له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی كه 20.5 ملم باران باریوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه خشته‌ی بڕی بارانبارینی 24ی كاتژمێری ڕابردووی شار و ناوچه‌كانه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.