سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی زانا هۆڵه‌ندییه‌كه به تویتێك گه‌ڕایه‌وه و هۆشداری دا كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا (سبه‌ی یان دووسبه‌ی) بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوو ده‌داته‌وه.
فڕانك هۆگه‌ربیتس زانای هۆڵه‌ندی له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی كه ئێستا مانگ له‌گه‌ڵ موشته‌ری هاوته‌ریبه، پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی شه‌موو یان دووسبه‌ی یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوو بداته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشبینی ده‌كرێ له رۆژانی 15 و 16ی ئه‌م مانگه‌دا گۆڕانكاری گه‌وره له كه‌شوهه‌وا له ئاستی جیهان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ڕوو بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هۆگه‌ربیتس پێشتریش پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تری كردبوو، به‌تایبه‌تیش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی مانگی ڕابردووی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باشووری وڵاتی توركیا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.