سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئیماڕات هێنا و ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رميى گه‌يشته ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات كۆبوووه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیماڕاتی جێهێشت و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێ كه‌وت.
نێچيرڤان بارزانى له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكی ئیماڕات جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماڕاتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
له‌باره‌ى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.