Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:49

به‌فه‌رمی دوو راهێنه‌ری نوێ بۆ یانه‌ی هه‌ولێر دیاری كران

کوردستان TV
100%

تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ فه‌رمی دوو راهێنه‌ری نوێی بۆ ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق دیاری كرد.

یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بە شێوەیەکی فەرمی، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان کاپتن (عەباس عوبێد)ی وەکو ڕاهێنەر و کاپتن (حیسام فەوزی) وەك یاریدەدەری ڕاهێنەر دەست نیشان کرد.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌ردوو راهێنه‌ری ناوبراو ئه‌ركیان ڕاهێنەرایەتیکردنی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان ده‌بێت بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق.

یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەمشێوەیە ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێڕاق بریتی دەبێت لە:

-  عەباس عوبێد (راهێنەر)

-  حیسام فەوزی (ی. راهێنەر)

- عەبدولقادر حوسێن (ی. راهێنەر)

-  جەودەت سلێمان (ڕاهێنەری گۆڵپارێزان)

یانه‌كه‌ هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ دەستەی راهێنەرانی نوێی یانەکەیان خواست لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێڕاق.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.