Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:49

هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ولێر ئۆتۆمبێلی كلاسیك و كۆنی هه‌یه‌ ده‌توانێ به‌شداری فێستیڤاڵ بكات

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێلی كلاسیك و كۆنی هه‌یه‌ ده‌توانێ به‌شداری فێستیڤاڵ بكات.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی‌ پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌: لە چوارچێوەى ئەنجامدانى کار و چالاکییە هونەرى و کەلتوورییەکانى 13مین فێستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز لە هەولێرى پایتەخت، کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان ئەنجام دەدرێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: بۆ خاوەن ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکانى شارى هەولێر، هەرکەسێک بیەوێت ده‌توانێ بەشدارى ئه‌و چالاكییه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ بکات.

بۆ به‌شداریكردنیش، پارێزگای هه‌ولێر هێڵێكی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی داناوه‌ كه‌ بریتییه‌ له ژماره‌ی مۆبایلی ‌(07505354505) و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ كلاسیك و كۆنه‌كان دەتوانێت تاکو 15-3-2023 پەیوەندى بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.