Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:39

ساڵی ڕابردوو زۆرترین ئافرەتی داڵدەدراو لە سلێمانی بووە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماری ئەو ئافرەتانەی بڵاو کردۆتەوە کە لە شەڵتەرەکان داڵدەدراون، دەرکەوتووە کە زۆرترین ئافرەتی داڵدەدراو لە سلێمانی بووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سۆنگەى گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستن و هاوکاریی ئافرەتان، شەڵتەر و پەناگەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بوونەتە پەناگەیەکی ئارامی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و بەردەوامیش لەلایەن حکوومەتەوە گرنگیی زیاتریان پێ دەدرێت.

ڕاشیگەیاند: لە ساڵی 2022، کۆی گشتیی ئافرەتانی سوودمەند لە شەڵتەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، 895 ئافرەت بوونە؛ ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزرا دەبن و لەم ژمارەیەش، 28%ـى داڵدەدراوان لە هەولێر و 43% لە سلێمانی و 28% لە دهۆک و 1% لە گەرمیان بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی کردۆتەوە کە گرنگیدان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و پاراستیان لە هەڕەشەی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە بنەما گرنگەکانی حوکمڕانیی باش و حکوومەتی کارایە و ئەمەش وەک بنەمایەکی نێودەوڵەتی سەیر دەکرێت و لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە پتەوی چەسپاون و بۆیە هەرێمى کوردستان لەو چوارچێوەیە گرنگى جددی بەم مافانە داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.