ئەو پشووەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز تەنیا قوتابخانەکان دەگرێتەوە، زانکۆ و پەیمانگەکان ناگرێتەوە.
سامان عەبدوڵڵا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند: دەوامی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ئاساییە و ئەو پشووەی ڕاگەیەنراوە، زانکۆی سەڵاحەدین ناگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: تەنیا ڕۆژانی پشووی فەرمی دەوامی زانکۆی سەڵاحەدین ڕادەگیرێت، ئەو ڕۆژانەشی دەبێتە پشووی فەرمی بریتین لە 11ـی ئادار و 14ـی ئادار، لەگەڵ سێ رۆژی نەورۆز.
پێشووتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو پشووەی ڕاگەیەنراوە، زانکۆ و پەیمانگەکان ناگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.