Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:32

بۆچی پارەدانی دیجیتاڵی؟.. سەرۆکی حکوومەت ڕوونی دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودەکانی پارەدانی دیجیتاڵی دەخاتەڕوو، ڕایگەیاند، وەکوو حکوومەت پاڵپشتی ئەم سیستەمە لە بانکەکان دەکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو خزمەتگوزارییەی کە بانکەکان دەتوانن پێشکەشی بکەن هاووڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لێی.

ڕاشیگەیاند: ئەوەی حکوومەت پێویست بووە بیکات دروستکردنی متمانە و گرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان و پاڵپشتیکردنی ئەم سیستەمەیە لە بانکەکان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو پڕۆژەی (هەژماری من)ـی خستەڕوو، کە ئامانج لە پڕۆژەکە هەوڵی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکوومەتە، کە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی و پاڵپشتی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.