بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2023) 36 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 32 یان لەڕەگەزی نێربوون و 2 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 حاڵەتی خۆخنكاندن و 1 حاڵەتی خنكاندن و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی غاز و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.