حكوومەتی ئیمارات رایگەیاند ڤیزەی گەشتیاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەداتە ئەو خێزانانەی كە منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵانیان هەیە.
راگەیەندراوی دامەزراوەی ناسنامە، رەگەزنامە، گومرك و ئاسایشی بەندەرەكان سەبارەت بەو بابەتە لە رۆژنامەكانی ئیماراتدا بڵاوكرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو خێزانانەی كە منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵانیان هەیە، ڤیزەی گەشتیاری بۆ ماوەی پێنج ساڵی پێدەدرێت.
ئەو كەسەی كە سوود لەو ڤیزەیە وەردەگرێت كە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەدرێت و ژمارەی چوونە ناوەوەی بۆ ناو ئیمارات زۆرە، رێگەی پێدەدرێت لە یەك گەشتدا ماوەی 90 رۆژ تێپەڕ نەكات لە وڵاتەكەدا بمێنێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەو كەسەی كە ماوەی 90 رۆژ لە وڵاتەكەدا دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی لە وڵاتەكە دەرچێت دەتوانێت داوای نوێ كردنەوە بكات.
بەپێی ڤیزە گەشتیارییە پێنج ساڵییەكە كە بە سەرجەم نەتەوەكان دەدرێت، كەسێك ناتوانێت لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 180 رۆژ لە وڵاتەكەدا بمینێتەوە.
ئیمارات ڤیزەی گەشتیاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەو خێزانانە دەدات ..بزانە تۆ دەگرێتەوە؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.