كه‌شناسی هه‌رێم پێشبنییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه11ی3ی2023" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند و كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه: ئه‌مڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور.
راشگه‌یاندراوه: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه12ی3ی2023" ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 23
زاخۆ : 23
سۆران : 21
گەرمیان : 26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.