Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:33

ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێك بازرگانیكردن بەچەك بوەستێندرێت،كۆتایی بە برسییەتی دێت ؟

جەنگەكان سەرهەڵدەدەن، بۆیە چەكی كۆن دەفرۆشرێن و چەكی نوێ تاقیدەكرێنەوە
کوردستان TV
100%

پاپای ڤاتیكان: راگرتنی بازرگانیكردن بە چەك بەسە بۆ كۆتاییهێنان بە برسێتی لە هەموو جیهاندا
پاپا فرانسیس ،پاپای ڤاتیكان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا كە سبەی یەكشەممە بە تەواوی پەخش دەكرێت، ، گوتی راگرتنی بازرگانیكردنی نێودەوڵەتی بەچەك بۆ ماوەی ساڵێك بەسە بۆ نەهێشتنی كێشەی برسێتی لە هەموو ناوچەكانی جیهان.
پاپا شەڕی ئۆكرانیای خستە ئەستۆی "ئیمپراتۆریەتەكان"، ئیدیعای كرد كە "هەموو زلهێزەكان بەشدارن" لەو ململانێیەدا.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سویسری RSI كە بە زمانی ئیتاڵییە، پاپا ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا ململانێكان بووەتە "جەنگێكی جیهانی" كە پیشەسازی چەكی نێودەوڵەتی سووتەمەنی پێدەدات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە پێشنیاری دانوستانی بۆ ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ مۆسكۆ كردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە، ڤلادیمێر پوتین ،سەرۆكی ڕووسیا دەزانێت كە من بوونم هەیە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بەرژەوەندی ئیمپراتۆری (لەم شەڕەدا) هەیە، ئەمەش تەنها قۆرخكاری ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا نییە، بەڵكو ئیمپراتۆرییەتەكانی دیكەش دەگرێتەوە.
فرانسیس باسی لەوەشكرد، یەكێك لەو پسپۆڕانە پێی گوتووە، ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێك بازرگانی چەك دابخرێت، دەكرێت كێشەی برسێتی لە جیهاندا بنبڕبكرێت.
 دەشڵێت:جەنگەكان سەرهەڵدەدەن، بۆیە چەكی كۆن دەفرۆشرێن و چەكی نوێ تاقیدەكرێنەوە.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.