ئەمڕۆ شەممە 2023.3.11، بەڕێورەسمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین، (13) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێری پایتەخت دەستی پێكرد و ئێوارەی 20ـی ئاداریش بە هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە پاركی شانەدەر كۆتایی بە فیستیڤاڵەكە دێت.
ساڵانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئادار و بەدیاری كراوی لە 11ـی ئادار ڕۆژی ڕزگاركردنی شاری هەولێر، فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەست پێ دەكات، ئەو فیستیڤاڵە دەیان چالاكی جۆرا و جۆری هونەری لە خۆیەوە دەگرێت وەكو هەڵپەركێ، شانۆ، مۆسیقا، پێشانگا و ماراسۆن و چەندین چالاكی تر.
جێگەی باسە، ساڵانە بەهۆی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لەناوخۆی هەرێم و شارەكانی تری عێراق و وڵاتانەوە ڕوو لە پایتەختی كوردستان دەكەن و سوود لەو ساتە خۆشانەوە دەبینن كە لە فێستیڤاڵەكەدا پێشكەش دەكرێن.
بزانە بۆ ئەمساڵیش مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە چ شوێنێكی شاری هەولێر هەڵدەكرێت ؟
13 هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێری پایتەخت دەستی پێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.