كەمێك پێش ئێستا ئاگرێك لە نووسینگەی پێشووی كوردستان تیڤی كەوتەوەو دواتریش لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر توانرا ئاگرەكە كۆنترۆل بكرێت.
لەوبارەیەوە سەركەوت كاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رووداوەكەوە گوتی: بەداخەوە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە نووسینگەی كوردستان تیڤی كەوتەوە، ئاگرەكە لە ستۆدیۆكە كەوتووەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی نییە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە. ئەوەی جێگای مەترسی بوو بەنزینخانەكەی دواوە بوو خۆشبەختانە ئەویش سەلامەت بوو.
ئاگرێك لە نووسینگەی پێشووی كوردستان تیڤی كەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.