یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسیانی مارسیلۆ دوای گه‌یشتنی به‌شاری رۆدی جانیرۆی وڵاته‌كه‌ی، له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی فلۆمینسی به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
مارسیلۆی ته‌مه‌ن سی و چوار ساڵان دوای پێنج مانگ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی و ئه‌نجامدانی نۆ یاری بۆ ئه‌م یانه‌یه و تۆماركردنی سێ گۆڵ، ئه‌م یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌كۆتا هێناو گه‌ڕایه‌وه به‌رازیل.
مارسیلۆ به‌پێی گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درێسی یانه‌ی فلۆمینسی ده‌پۆشێت، له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی ریۆ، ئه‌م یاریزانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یانه‌ی فلۆمینسی و ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی یانه‌كه پێشوازی له‌خۆی و خێزانه‌كه‌ی كرا.
مارسیلۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه دوای پازده ساڵ یاریكردن بیست و پێنج نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك یاریزان زۆرترین نازناو بووه، له‌وانه پێنج نازناوی چامپیۆنز لیگ و شه‌ش نازناوی خولی ئیسپانیا، هه‌روه‌ها مارسیلۆ یه‌كێك بوو له‌یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو چوارده و دوو هه‌زارو هه‌ژده، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی له‌باڵی راست یاری ئه‌نجام بدات.
مارسیلۆ دوای گه‌یشتنی به شاری رۆدی جانیرۆ له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی فلۆمینسی به گه‌رمی پێشوازی لێكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.