لەم دواییانەدا چالاكوانانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوەو بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كرم لە پەكینی پایتەختی چین دەبارێ.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە كرمەكان ئۆتۆمبێلەكانیان لە پەكین داپۆشیوە، لە كاتێكدا خەڵك بە چەترەوە لەسەر ڕێگاكەدا دەڕۆن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی، هەرچەندە دەسەڵاتداران باسی ئەم دیاردەیەیان نەكردووە، بەڵام زۆر كەس بەشێوەی زانستی لێكدانەوەیان بۆ كردووە.
زۆرێك لەو كەسانەی سەیری ڤیدیۆكەیان كردووە گوتوویانە كە ئەوان كرم نین، بەڵكو گەڵای لوول خواردووی درەختی "چنار"ن، كاتێك دەكەونە خوارەوە، لە كرمەلیقە دەچن.
هەندێكی تریش ئاماژەیان بە بابەتێكی گۆڤاری Mother Nature Network كردووە، كە تیایدا هاتووە، بای بەهێز هەندێكجار دەبێتە هۆی هەڵفڕاندنی كرم و كرمەلیقەكان.
‘Rain of worms’ 🇨🇳 pic.twitter.com/ROR4aN66Pv
— Rita Panahi (@RitaPanahi) March 10, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.