ئەمڕۆ شەممە 2023.3.11، بەبۆنەی 32 ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری هەولێر و لە چوارچێوەی چالاكییەكانی 13هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە ڕێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و شەهید خەجەباوە و ژمارەیەكی زۆر لە جەماوەری شاری هەولیر و بەرپرسان، 32 ساڵڕۆژی ڕاپەرین بەرز ڕاگیرا و پەردە لە سەر پەیكەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین لادرا.
لە ڕێورەسمەكەدا پارێزگاری هەولێر لە گوتاریكدا ، ئاماژەی بە ڕۆڵ و قارمانییەتی شەهید ''خەجە باوە'' دا لە ڕۆژی ڕاپەرینی جەماوەری خەڵكی شاری هەولێر و تیشكی خستەسەر ئەوەی كە ئەو ئافرەتە قارەمانە بوو بە سیمبولی ڕاپەرینی شاری هەولێر و بگرە هی تەواوی كوردستان، دواتری چەندین چالاكی جۆراو جۆری هونەری پێشكەش كرا و كۆتایی بەرێورەسمەكە هێنرا.
جێگەی باسە، خەجە باوەی قارەمان و بوێر كە ئازایەتی و ورەبەرزی لە باوك و كەسوكارە شۆڕشگێڕەكەیەوە وەرگرتبوو، لە ڕۆژی 11ی ئاداری 1991 بووە پێشەنگی جەماوەری ڕاپەڕیوی هەولێر و بە دروشمەكانی، جەماوەری لەدژی ڕژێم هان دا، شوێنی شەهیدبوونەكەیشی نزیك دائیرەی ئەمنی پێشووە كە ئێستا بووەتە ئەنجوومەنی وەزیران، لەوشوێنەش پەردە لەسەر پەیكەرەكەی لادرا.
ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری هەولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.