لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن چەند بڕیارێکی گرنگ درا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 03ـی 2023 دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئامادەکاری و لێکتێگەیشتن بۆ هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی ڕاشکاوانەی لەبارەوە کرا و لەسەر ئەم بابەت و تەوەرانەی خوارەوە بڕیاری پێویست وەرگیرا:-
1- سیستەمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
2- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.
3- داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کورسی پارێزگاکان.
4- کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان.
5- سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.