پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی تەشهیر و ناوزڕاندنی هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: به تۆمه‌تی ته‌شهیر و ناوزڕاندنی هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد.
ڕاشیگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ک سكاڵای یاساییان تۆمار كرد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌شهیر و سوكایه‌تییان پێ ده‌كرێت و ناویان ده‌زڕێنرێت، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە "پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تباران بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن."
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە "تۆمه‌تباران (ئـ. ئـ. ع - هـ. هـ. ش – ش. س. ع) دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ـی خراپبەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.